كیكی ستێتیێن ئاره‌زووی راهێنهرایتیكردنی نێیمار ده‌كات
كیكی سێتیێنی راهێنه‌ری بارسێلۆنای ئیسپانی، ئاشكرای ده‌كات كه ئاره‌زوو ده‌كات مه‌شق به نێیمار جۆنیۆر داسێلڤای بڕازیلی و یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای پاریس سانجێرمان بدات.
سێتیێن بۆ تۆری بی ئێن سپۆرتی عه‌ره‌بی قسه‌ی كردووه و گوتویه‌تی:”ده‌مه‌وێت رۆژێك له رۆژان مه‌شق به نێیمار بده‌م”.
ئه‌م قسانه‌ی سێتیێن له كاتێكدایه كه دووباره ده‌نگۆ گه‌ڕانه‌وه نێیمار بۆ بارسێلۆنا ده‌ستی پێكردووه، ئه‌و یاریزانه‌ش ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌و ده‌كات.