وردەكاری كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرا كرا

وەزیری دارایی عێراق ئاشكرایدەكات، حکومەتی عێراق تەنها بۆ دوومانگ دەستکاری موچەی فەرمانبەران دەکـات.

عەبدولئەمری عەلاوی لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی فەرمی عێراقی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوەی موچەکەی لە ٥۰۰ هەزار کەمترە و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی دەست بۆ مووچەکانیان نابرێت.

باسیلەوەشكردووە، هەوڵ دەدەن مووچەی لەپلەیەكەوە تاوەكو پلە پێنج كەمبكەنەوە.

ئاشكراشیكردووە، عێراق 65 ملیار دۆلار یەدەگی لەبانكی نێودەوڵەتی هەیە.

له‌ به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا وه‌زیری دارایی عێراق دووپاتی كرده‌وه‌، “نابێت چاوه‌ڕێی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته‌ پشت به‌ توانا خودییه‌كان ببه‌ستین، به‌وه‌ی كه‌ بڕبڕه‌ی پشتی ئابوورییه”. وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، “حكومه‌تی عێراق ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای بودجه‌ی ساڵی 2019 ده‌ڕوات كه‌ به‌سه‌ر 12 مانگدا دابه‌ش ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و ژمارانه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت كورتهێنانێكی گه‌وره‌ درووست ده‌بێت”.‌

Back to top button