لەهەولێر کەسێک تووشی کۆڕۆنا بوو یەکێکیش چاکبووەوە

دوای ئەوتی چەجد حالەتێکینوێی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەولێر تۆمار کرا، وەزارەتی تەندرستی ئەمڕۆ تووشبوونی کەسێکی دیکەی ڕاگەیانن

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، پزیشکێکی شاری هەولێر پیاو تەمەن ٣٨ ساڵ قوتابی خوێندنی باڵا (بورد- دکتورا) یە بۆ پسپۆڕی هەناو لە نەخۆشخانەکانی شاری بغداد دوای گەڕانەوەی و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوو”.

 
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر چاکبوونەوەی کەسێکی دیکەی تووشبووی کۆڕۆنای ڕاگەیاند

دەقی راگەیێندراوی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر:

 

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

 

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۱) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوەماڵەوە.

 

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲۱۱) کەس.

 

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

 

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

 

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال

 بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۲۳ی ئایاری ۲٠۲

Back to top button