بارزانی باسی شێخ محەمەد شێخ سلێمان شاکەلی دەكات
خواكوڕك
سهرۆكی ههرێمی كوردستان مهسعود بارزانی له پهیامێكدا لەدەستدانی شێخ محەمەد شێخ سلێمان شاکەلی به خەسارەتێکی گەورە دهزانێت و دهڵێت دڵسۆزێکی رێبازی کوردایەتی و مرۆڤێکی خاوەن هەڵوێست و خۆشەویستی ناو خەڵک بوو.
سهرخۆشیشی له ههردوو كوڕهكانی، فهرهاد و ئهمجهد شاكهلی دهكات.
دهقی پەیامی هاوخەمیی بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ محەمەد شێخ سلێمان شاکەلی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان کاک فەرهاد شاکەلی و ئەمجەد شاکەلی
هەواڵی كۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، کەسایەتیی ناوداری ئایینی و کۆمەڵایەتیی کوردستان، شێخ محەمەد شێخ سلێمان شاکەلی، خەمباری کردم.
شێخ محەمەد وەک دۆستێکی ئێمە و دڵسۆزێکی رێبازی کوردایەتی و مرۆڤێکی خاوەن هەڵوێست و خۆشەویستی ناو خەڵک، هەمیشە جێگای رێز و تەقدیر بووە و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و خانەوادەی بەڕێزتان و کەسوکار و خزمان و ئاشنایانتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی شێخ محەمەد بباتە بەر رەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی