سلێمانی : 8 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا دەرئەنجامی پشکینەکانی گومانلێکراوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات .

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە لە سلێمانی 8 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان

 

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، پێنج ئافرەتی تەمەن ٦٧ و ٤٧ و ٤٧ و ٣٨ و ٣٧ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٥٧ و ٣٧ و ٢٦ ساڵ، تەنها یەکێکیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە دانیشتووی شاری سلێمانیە و یەکێکی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە دانیشتووی قەزای ڕانیەیە و شەش تووشبووەکەی تر بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی پشکنینی تاقیگەیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوون و دانیشتووی شاری سلێمانین.

 

وەزارەتی تەندروستی

٢٣  ئایار ٢٠٢٠

Back to top button