حەفتەر ھێرشی كردە سەر ئەردۆگان

بەرپرسی گشتی ھێزەكانی لیبیا ھێرشی كردە سەر سەرۆكی توركیا و بەڵێنی دا بەردەوام بێت لە كوشتنی چەكدارانی سەربەو وڵاتە
حەفتەر لە تۆمارێكدا ڕایگەیاند كە ھەرگیز ڕێگە بە دروست بونەوەی خەلافەتی توركیا نادات و ڕوی لە سەربازەكانی دەكات و دەڵێت جگە لە پیرۆزبایی جەژن دڵنیابن سەركەوتن لەڕێیەو توركیا و بەكرێگیراوانی چارەنوسیان نییە لە لیبیا
ھاوكات دەسەڵاتی حكومەتی ویفاقی بە خۆفرۆش و خیانەتكار ناوبرد و دڵنیایی دا لە ئایندە توشی شكستی گەورەیان دەكات