زاخۆ : چەندین کیلۆ مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
هێزەکانی ئاسایشی زاخۆ بە پلانێکی تۆکمە ، لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیان دەست بە سەر 32 کیلۆ مادەی هۆشبەردا بگرن .
بە پێی زانیاریەکان هێزەکانی ئاسایشی زاخۆ ماوەیەک بووە ، چاودێری هەندێک جموجۆڵی جێگەی گومانیان کردووە ، لەو سوێنەی ئەمشەو ئۆپەراسیۆنەکەیان بەڕێوە بردووە ، هەر بۆیەش چاوەڕێی دەرفەتێکی لە بار بوون بۆ ئەوەی بتوانن دەست بە سەر ئەو مادە هۆشبەرەدا بگرن کە بڕیار بووە لە دوای گەشتنی بە زاخۆ بۆ چەند ناوچە وولاتێکیتر بەرێ بکرێت