شیعەی ئێران جەژن دەکەن و شیعەی عێراق بەڕۆژوو دەبن .

 

نوسینگەی عەلی خامنەیی رێبەری دینی ئێران ، بۆ یەکەم جار لە دوای ساڵانێکی زۆر ، بینی مانگ ڕەت ناکاتەوەو لە گەڵ سعوودیا جەژنی ڕەمەزان ڕادەگەیەنێت .

 

بەڵام شیعەکانی عێراق و تایبەت نووسینگەی عەلی سیستانی سبەی یەکشەممە وەک تەواو کەری مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ دیاری دەکەن و لە زمان سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراقەوە نووسراوە ، مانگ بینین دەبێت بە چاو ببیندرێت نەک بە ئامێرێکی وەکوو دووربین ، هەر بۆیەش ڕایدەگەیەنن ئەوان مانگیان نەدیوەو سبەی یەکشەممە 24/5/2020 جەژن ناکەن .

 

چاودێرانی سیاسیش لەمبارەوە دەڵین هەلو مەرجی سیاسی و سیاسەتی لێکنزیکبوونەوە لە سعوودیا وای کردووە ئەمساڵ شیعەکانی ئێران ئەو بڕیارە بدەن ، دەنا ساڵانی پێشووتر لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەلوچستان لە گەڵ سعوودیا جێژن دەکرا و حکومەتی ئێرانیش رۆژێک پاش ئەوان دەیکرد بە جەژن لە گەڵ شیعەی عێراق

Back to top button