پارتی هەنگاوی دووەم بە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی خۆی دەستپێدەكات

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانكۆبۆتەوە، وا بڕیارە لەكۆبوونەوەكەشدا لەبارەی دۆخی سیاسی كوردستان ‌و هەنگاوەكانی ئاشتی لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان،  لە شارۆچكەی پیرمام تاوتێ بكرێت.

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی راگەیاندووە كۆبوونەوەی ئەمرۆ دووشەممە، لەئاستی باڵا و بەسەرپەرشتی بارزانی كراوە، تێدا باس لە پێشنیار و بۆچوونی لایانە سیاسیەكان كە بۆ شاندی پارتی كراوە گفتوگۆ بكرێت،  هەڵسەنگاندن بۆ سەردانەكانی پێشووی شاندی باڵای پارتی بۆلای لایەن سیاسییەكان ‌و، دوا هەنگاوەكانی ئاشتی ‌و لێكدی نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەکرێت”.
لە دوای پەیامەکەی دا كە لە 20-11-2016 بڵاو كرایەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان كەسێك بۆ شوێنی خۆی دیاری بكەن و، لەبارەی سەرۆكایەتی نوێی پەرلەمان و حكومەتێكی نوێ‌ رێكبكەون. پاشان شاندێکی باڵای پارتی بە سەرکردایەتیی فازڵ میرانی، سەردانی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی کرد و تاوتوێی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیانی کرد.

Back to top button