چەکی لێزەری هێزی دەریایی ئەمریکا جیهانی سەرسام کردووە ( ڤیدیۆ )

 

هێزی دەریایی ئەمریکا ئاشکرای دەکات چەکێکی لێزەری نوێیان لە ئێستادا لە بەر دەستە کە توانای هەیە هەموو فڕۆکەیەک لە ئاسماندا پرش و بڵاو بکات بە پێکانی تیشکێکی لێزەری ، ئەو جەکە تاقیکردنەوەیەکی  سەرکەوتوانەی ئەنجام داوە

 

فەرماندەیی پاپۆڕی دەریایی ئەمریکا لە ئەقیانووسی هێمن وێڕای ئاشکرا کردنی ئەو چەکە ، سەرکەتنی تاقیکردنەوەکەشی ڕاگەیاندووە .

 

ئەو ڤیدیۆیەی لە لایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە بڵاو کراوەتەوە یەکەم تاقیکردنەوەی ئەو چەکە لێزەریە نیشان دەدات بەڵام سوێنی تاقیکردنەوەکەی ئاشکرا نەکراوە ، بەڵام لە سەر پاپۆڕی ( یو ئیس ئێس پوورلێتند ) یەکەم پێکانی خۆی ئەنجام داوەو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خستۆتە خوارەوە .

 

ئاژانسی ( سی ئێن ئێن ) لە ڕاپۆرتێکدا باس لە هێز و کاراەیی ئەو چەکە دەکات کە توانایی ئەو چەکە 150 کیلۆ واتە .

 

کێری سندرز فەرماندەیی پاپۆڕی پوور لتند دەڵێت بەو چەکە دەتوانین بە خێراییەکی زۆر هەموو فڕۆکە بیفڕۆکەوان و بەلەمە توند ئاژۆکان بکەینە نیشانەو لە چاورروکانێکدا بیانکەینە خەڵوز

Back to top button