ئەمریکا تاوتوێی دووبارە تاقیکردنەوە بۆمبی ئەتۆمی دەکات
بە پێی ڕاپۆرتێکی ( واشنتۆن پۆست ) حکومەتی ئەمریکا لە چەندین کۆبوونەوەی تایبەتدا تاوتوێی دووبارە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی کردووە ، دوایین تاقیکاری ئەمریکا لە بواری ئەتۆمیدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1992
هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکات بەرپرسانی باڵای ئەمنی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ بەرپرسانی حکومی لەمبارەوە ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن .
ئەو بەرپرسانە پێشنیاریان کردووە لە جیات ئەوەی بیر لە تاقیکردنەوەی نوێی ئەتۆمی بکەنەوە ، باشتر وایە بیرئەگەری هەڕەشەکانی رووسیا و چین بکەنەوە .