پێنج سوودی سەرسوڕهێنەری خواردنی بادەم بزانە

بادەم یەکێکە لە خواردنە زۆر تەندروستەکان لەبەر ئەوەی چەندین کانزاو ڤیتامینی تێدایە کە پێویستن بۆ لەش.هەروەها دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، ڤیتامین B, پڕۆتین، ئەمینۆئەسید.خواردنی چوار بادەم هەموو ڕۆژێ ئەم کارانە بەسەر جەستەدا دێنێت.

1- یارمەتی چالاکیەکانی مێشک دەدات: بادەم چەندین مادەی خۆراکی تێدایە کە یارمەتی تەندروستی مێشک دەدەن،خواردنی بادەم رێژەی زیرەکی زیاد دەکات وقەلەقی ناهێڵێت.

2- پاراستنی پێست: هەروەک دەزانین بادەم پێک دێت لە ڤیتامینE کە ئەم ڤیتامینە زۆر بەسودە بۆ تەندروستی پێست و پێست دەپارێزێت لە پیری.

3- دەبێتە هۆی نەهێشتنی جەڵدەی دڵ: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئەوانەی کە هەفتەی پێنج جار بادەم دەخۆن %٥٠ مەترسی جەڵدەی دڵ لەسەریان کەمتر دەبێت.

4- دەبێتە هۆی بەهێز کردنی ئێسکەکان: بادەم لەپێکهاتەیدا کالیسیۆم هەیەکە دەبێتە هۆی بەهێزبونی ئێسک و ددان و ماسۆلکەکان.

5- ئاستی کۆڵسترۆڵ دادەبەزێنێت: بادەم هەروەها چەوری سودبەخشی تێدایە کە ئەمەش دەبیتە هۆی نەهێشتنی کۆڵسترۆڵی زیان بەخش.

Back to top button