كێشه‌ی نوێی نێوان مێسی و كیكی سه‌ر هه‌ڵده‌دات!

كیكی سێتیێنی راهێنه‌ری بارسێلۆنای ئیسپانی، به‌هۆی لیۆنێل مێسی دڵته‌نگه و نیگه‌رانه له‌و قسانه‌ی كه پێشتر كردوویه‌تی.
پێشتر لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می بارسێلۆنا و كاپیتانی یانه‌كه گوتبووی:”بارسێلۆنا به‌م شێوه‌یه ناتوانێت هیچ ده‌ستكه‌وتێكی هه‌بێت و چامپیۆنزلیگ به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌م ئه‌م قسانه‌ش وای له كیكی راهێنه‌ر كرد به‌ده‌نگ بێت و نیگه‌رانی خۆی ئاشكرا بكات و گوتی:”ئه‌م قسانه‌ی مێسی ده‌یكات دڵه‌راوكێ له نێو یانه‌كه درووست ده‌كات، ئێمه پێوه‌یسته تونای خۆمان بسه‌لمێنین، به‌ڵام نابێت دڵه‌راوكێ له نێو ئێمه هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی چامپیۆنزلیگ بده‌ین.