كهشناسی ههرێم پێشبینییهكانی كهش و ههوای بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو ڕاگهیاند
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمرۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە زۆربەی شارەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 27، سبەی 30 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 28، سبەی 30 پلە دەبێت.
لە دهۆك بەرزترین پلەکانی گەرما 25، سبەی 28 پلە دەبێت، هاوکات لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 31، سبەی 33 پلە دەبێت.