فڕۆکەوانی عێراق: رەتیدەكاتەوە گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرەتای مانگی داھاتوو دەستپێبكاتەوە

دەسەڵاتی فرۆکەوانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتو دەست بەگەشتەکانی دەرەوەی وڵات ناکەنەوە و قەدەغەی هاتوچۆی ئاسمانی تا بڕیارێکی نوێ بەردەوامدەبێت.

جیهاد كازم وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی عێراق، له‌لێدوانێكدا به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندوه‌، گفتوگۆ لەسەر ئەوە كراوە كە له‌ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ئه‌نجامدانی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی عێراق له‌ ژێر چاودێری پزیشكی و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌، تا بڕیارێکی نوێ لەوبارەیەوە دەدرێت، قەدەغەی هاتوچۆی ئاسمانی بەردەوامدەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە دەخایەنێت، بەڵام مانای ئەوە نییە، سەرەتای مانگی داهاتوو، گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە، بەڵکو شانەی قەیرانی کۆرۆنا و لیژنەی باڵای تەندروستی، بڕیار لەسەر ئەم بابەتە دەدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ یەك شەممە، ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی شارستانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه‌ گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.

Back to top button