مستەفا کازمی داوا لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکات رێوشوێنەکانی قەدەغەی هاتوچۆ توندتر بکەن

سەرۆك وەزیرانی عێراق، داوای لە هێزە ئەمنیەکان کرد گرتنەبەری رێوشوێنەکانی تایبەت بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ توندتر بکەن.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە، مستەفا کازمی کە هاوکات فەرماندەی هێزە چەکدارەکانیشە فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکانی کردووە کە ڕێوشوێنەکانی قەدەغەی تەواوی هاتوچۆ توندتر بکەن.

ئەو فەرمانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ١٩٧ حاڵەتی تازەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە عێراق راگەیاند.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە هاووڵاتییان کراوە زیاتر پابەندبن بە رێنماکانی خۆپارێزی و هەروەها داواشی لە هێزە ئەمنییەکان کردووە، گرتنەبەری رێوشوێنەکانی تایبەت بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ توندتر بکەن.

Back to top button