بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا قەزای خورماتوو کەرەنتین کرا

بڕیارە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر تەواوی قەزای خورماتو کەرەنتین بکرێت و ڕێگە بەهاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل نادرێت، سەرجەم مارکێت و بازاڕەکان دادەخرێن.

پارێزگای سەڵاحەدین ڕایگەیاند، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر تەواوی دانیشتوانی قەزای خورماتو کەرەنتیە دەکرێت و سەرجەم شوێنەکانی شارەکە بەڕوی هاوڵاتیاندا دادەخرێت.

شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای سەلاحەدین ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە قەزای خورماتوو زیادیکردووە و کردنەوەی بازاڕ و نانەواخانە و مارکێتەکانیش قەدەخە کراوە.

هاوکات، تیمەکانی تەندروستی دەستیانکردوە بە پشکنینکی ئەو گەڕەکانەی کە دوێنی شەو توشبوەکانی تێدا دەستنیشانکراوە.

Back to top button