گه‌نجێكی كورد دوای ئه‌وه‌ی دهرفێنردێت داعش داوا ده‌كات دیل به‌دیلی پێبكرێت یه‌كێتی ئاماده نه‌بوو دیل به دیلی پێبكات كه‌چی دواتر هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌ی داعش داوای كرد به بێ به‌رامبه‌ر ته‌سلیم به كه‌س و كاری كرایه‌وه‌و گه‌نجه كورده‌كه‌ش شه‌هید كرا
دوای ئه‌وه‌ی چوار مانگ به‌ر له ئێستا له نزیك قه‌زای داقووق تیرۆریستانی داعش له بۆسه‌یه‌كدا گه‌نجێكی كوردیان به ناوی جاسم محه‌مه‌د باجه‌لان رافاند دواتر داوایانكرد له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ئه‌و گه‌نجه كورده تیرۆریست یاسین محه‌مه‌د خه‌له‌ف ناسراو به (ئهبوعتیه) ئازاد بكرێت واتا دیل به دیلی پێبكرێت.
كه‌س و كاری ئه‌و هاونیشتمانیه كورده رایانگه‌یاندووه كه جاسم محه‌مه‌د له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ داقووق له‌سه‌ر رێگای گشتی كاتژمێری 11ـی شه‌و له لایه‌ن تیرۆریستانی داعش رفێندرا، داعش په‌یامی پێگه‌یاندین كه ئه‌گه‌ر تیرۆریست یاسین محه‌مه‌د خه‌له‌ف كه ناسراوه به ئهبوعتیه و دانیشتووی قه‌زای داقووقه و له شه‌ڕی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستگیر كراوه له زیندانی چه‌مچه‌مال له لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه ده‌ستگیر كرابوو، ئازاد بكرێت ئه‌وا ئه‌و گه‌نجه كورده ئازاد ده‌كرێت.
ئه‌حمه‌د باجه‌لان كه‌س و كاری ئه‌و هاونیشتمانیه كوره راشیگه‌یاندووه كه چه‌ندین جار داوایان له یه‌كێتی كردووه هاووكاریان بن له ئازاد كردنی كوڕه‌كه‌یان، هه‌روه‌ها په‌یامی داعشمان به به‌رپرسێكی یه‌كێتی راگه‌یاند بۆ ئازادكردنی ئه‌و تیرۆریسته، به‌ڵام به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی ئێمه‌ی كرده ده‌ره‌وه پێێ گوتین ده‌تانه‌وێت داعش ئازاد بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای 4 مانگ نه‌ك داعشێك 176 رزگار كرد و ته‌سلیم به كه‌س و كاری كردنه‌وه له كاتێكدا 3 رۆژ دوای ئازاد كردنی داعشه‌كه كوڕه‌كه‌ی ئێمه شه‌هید كرا.
كه‌س و كاری شه‌هید جاسم راشیانگه‌یاندووه كه یه‌كێتی باجی ئه‌و هه‌موو خیانه‌تكاریه ده‌دات، برینی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌رمان هێشتا زیندوو بوون، خیانه‌تی راده‌ستكردنه‌وه‌ی تیرۆریستانیشی هاته‌سه‌ر.