روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی راپه‌ڕین

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی راپه‌ڕین له‌ باره‌ی ئه‌و تووش بووه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ سنوری راپه‌رین تۆماركرا، رایده‌گه‌یێنێت كه‌ ئه‌و كه‌سه‌سی دوێنێ له‌ ناحیه‌ی حاجیاوه‌ تووشی كۆرۆنا بووه‌ هاوسه‌ری تووشبوویه‌كی پێشوتره‌ كه‌ له‌ وڵاتی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

لە روونكردنەوەكەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی راپه‌ڕیندا ھاتووە: “دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرمی کوردستان، تووشبووێکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندرا، پرسیاری زۆر سەبارەت بەشوێنی ئەو هاووڵاتییە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە دەکرێت، بۆ ئاگاداریتان تووشبووەکەی کۆرۆنا خەڵکی ناحیەی حاجیاوایە لە دەڤەری راپەڕین، هاوسەری ئەو ژنەیە کە لە دوو رۆژی رابردوو راگەیاندارا هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و لە رێگەی مەرزی باشماخ لەوڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە، لەئێستادا خۆی و هاوسەرەکەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن و لەشاری سلێمانی کەرەنینکراون”.

Back to top button