سروە عەبدولواحید: لە سایەیى سەرکردایەتى نوێ, یەکێتى بوون ئێستا جگە لە عەیبەیەک هیچى تر نیە

دواى ئەوەى یەکێـتى کۆنگرەى چوارەمى خۆى سازدا و سەرکردایەتى نوێى هەڵبژارد لە ئێستادا یەکێتى بەرەو قۆناغێکى دیکەى مەترسیدار لەسەر ئاستى کێشە ناوخۆییەکانى حزبەکەى هەنگاو دەنێت بە تایبەت پەراوێز خستنى خەباتکارانى ئەو حزبەى نێو مەکتەبى سیاسى و سەرکرایەتى پێشووى یەکێتى, پەرلەمانتارێکى پێشووى عێراقیش رایدەگەیێنێت کە ئێستا یەکێتى بوون لە عەیبەیەک زیاتر هیچ نیە.

سروە عەبدولواحید پەرلەمانتارى پێشووى بزووتنەوەى گۆڕان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بە مالپەڕى الغدى عێراقى راگەیاندووە کە سەرکرایەتى ئێستاى یەکێتى کەم ئەزموونن ناتوانن لەگەڵ سەرکرایەتى حزبەکانى دیکە هەڵ بکەن, چونکە بە تێروانینێکى ماددى و هەواڵگرى لە سەرجەم پرسەکان دەڕوانن ئەمەش بۆ سەرکردایەتیە تازەکە باش نابێت.

ئەو پەرلەمانتارەى یەکێتى راشیگەیاندووە بەڵاى زۆرێک لە خەلکى تەنانەت ئەندامانى یەکێتى کە پێشتر قوربانیان بۆ ئەو حزبە داوە یەکێتى بوون ئێستا جگە لە عەیبەیەک شتێکى دیکە نیە, بۆیە واى دەبینم لە ئایندەیەکى نزیک دوو لەت بوون لە نێو ئەو حزبە رووبدات چونکە جگە لە پەراوێز خستنى سەرکردایەتى و مەکتەب سیاسیەکانى پێشوو لە لایەن سەرکردایەتى نوێ کە ئەمەش مایەیى زوویر بوونیانە زۆرێک لە ئەندامانى ئێستاى یەکێتى سەرکردایەتى نوێ بە بەرپرس نازانن.

پەرلەمانتارەکەى پێشووى گۆڕان دەشلێت ئێمە وەک نەوەى نوێ نازانین لە ئایندەدا مامەڵە لەگەڵ کێ بکەین لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ و ئەنجومەنى سیاسى یان سەرکردایەتى نوێی یەکێتى کە کەم ئەزموونن لە سیاسەت.

Back to top button