هەولێر : دزێک دوای کەمتر لە شەش کاتژمێر لە دزی کردن دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشکرای دەکات دوای ئەوەی لە قوشتەپەوە پێیان ڕادەگەیەنن لە دووکانێک دزی کراوە ، بە خێرایی تیمی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی شوینی رووداوەکە دەکەن .
لە دوای شەش کاتژمێر لێکۆڵینەوە توانیان کەسێک بە ناوی ( ح.ع. ع ) کە بەڕەگەز عەرەبە دەستگیر بکەن .
دزەکە بە کونکردنی دیوارێکی کۆنکرێتی توانیویەتی بچێتە ناو دووکانێکی موبایل فرۆشی و پارەو موبایلی بردووە ، لە دوای دەستگیر کردنی دانی بە تاوانەکەی ناوەو بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی بۆ ڕەوانە کردنی دادگا بۆ کراوەتەوە .
دەستبەجێش هەموو ئەشیا دزراوەکان ڕادەستی خاوەنەکەی کراوەتەوە