هەولێر : 6 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ، دەرئەنجامی پشکنینە نوێیەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات و دەنووسێت 6 حالەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کراوە .

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران ، ئافرەتێك تەمەن ٤٠ ساڵ، کچێکی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، دوو پیاو تەمەن ٧٠ و ٦٠ ساڵ، دوو منداڵ تەمەن ١٠ و ٦ ساڵ.

سێ تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و سێ تووشبووی دیکە نیشانەی نەخۆشیان ھەیە،

 

دوو تووشبوو دانیشتووی شاری هەولێر و چوار تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و تووشبووێک دانیشتووی ناحیەی کەڵەکی پارێزگای دهۆکە.

 

وەزارەتی تەندروستی

٢٥  ئایار ٢٠٢٠

Back to top button