راگهیهندراوی ژمارە” 91 “ی وهزارهتی تهندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ئاماری تایبەت بە کۆرۆنا کە دەکاتە ڕاگەیاندروای ژمارە 90 ، ئاشکرای دەکات 6 حەڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەوڵێر تۆمار کراوە .
دهقی راگهیهندراوهكه
راگەیهندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (91)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١١٨٨٣) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١١١١) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٣٥) لە هەولێر، (١٤٣) لە سلێمانی، (٦٣٣) لە دهۆك. وە (١٠٧٧٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٢٥٧) هاووڵاتی بوو.
2- پشكنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٠٣١) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٣٠٠) هەولێر، (١٩٢) سلێمانی، (٥٣٨) دهۆك، (١) هەڵەبجە. دەرەنجام (٦) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر
(٦) پۆزەتیڤ: ئافرەتێك تەمەن (٤٠) ساڵ، کچێکی گەنج تەمەن (١٨) ساڵ، (٢) پیاو تەمەنیان (٧٠). (٦٠) ساڵ، (٢) منداڵ تەمەنیان (١٠)، (٦) ساڵ، سێ تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و سێ تووشبووی دیکە نیشانەی نەخۆشیان ھەیە،
تووشبووێك دانیشتووی شاری هەولێر و چوار تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و تووشبووێک دانیشتووی ناحیەی کەڵەکی پارێزگای دهۆکە.
کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٦٨٥٩٥) پشکنین بووە.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٥٠٢) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٣) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٩٤) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
24ی ئایاری 2020