گرێبەستی کڕینی کارەبا و گاز لە نێوان عێراق و ئێران هەڵوەشایەوە
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق لە لێداونێکی رۆژنامەوانیدا لە سعوودیا ئاشکرای دەکات بە پێی بەرژەوەندی عێراق گرێبەستی کڕینی گاز و کارەبامان لە گەڵ ئێران هەڵوەشاندۆتەوە و پابەندین بە بڕیارەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا .
هاوکات باس لە گرێ بەستی نوێی کارەبا و گاز دەکات لە گەڵ وڵاتی سعوودیا بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی ئەگەری هەیە لە دوای هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکان لە گەڵ ئێران بیتە ئاراوە .
لە کۆتاییشدا ڕەتی دەکاتەوە عێراق داوای قەرزی لە سعوودیا کردبێت بۆ دابین کردنی مووچەی فەرمانبەران ، بەڵام چاودێرانی سیاسی ئابووری ئەو قسەیەی عەلاوی ڕەت دەکەنەوەو دەڵێن بە لەبەر چاوگرتنی ئەو داهاتەی عێراق کە لە ئیستادا بە دابەزینی نەوتەوە بە خۆوە بینیویەتی مەحاڵە بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی دابین بکات .