ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ کوردانی رۆژئاوا دووپات دەکاتەوە

 

وڵیەم رووباک نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری باکووری رۆژهەڵاتی سووریا ، وێرای پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە کوردانی رۆژئاوا گوتی هیواداراین ساڵی داهاتوو ئاشتی و سەقامگیری زیاتر بۆ گەلی سووریا بەهەموو پێکهاتەکانییەوە بەدیبێت و کوردیش بە ئامانجەکانی خۆی بگات  .

 

رووباک هاوکات تایبەت بۆ کوردانی رۆژئاوا لە پەیامەکەیدا دەلێت “دووپات لە بەردەوامی دۆستایەتی و هاوکاری نێوانمان دەکەینەوە و باوەڕمان بەوەیە لە رێگەی بەهێزکردنی کوردانەوە بەسەر هەموو ئاستەنگەکاندا زاڵ دەبین و و ئەمریکاش دۆستێکی هەمیشەیی و جێگەی متمانەتان دەمێنێتەوە .

Back to top button