مێسی باسی ئەو ساتانە دەکات کە بڕیاری دا بارسێلۆنا جێبهێڵێت

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بارسێلۆنا لێدوانیدا بۆ ڕادیۆی (کاتالۆنیا) دەڵێت، لەو ساتە لە ساڵی 2016 دوا بەدوای کێشەکانم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی باجەکانی ئیسپانیا و تۆمەتبارکردنم بە خۆدزینەوە لە باج هەستم کرد لە ئیسپانیا ڕێزم ناگیرێت و مامەڵەیەکی خراپم لەگەڵ دەکرێت، بۆیە ئەو کات بیرم لە جێهێشتنی ئیسپانیا و بارسێلۆنا کردەوە، بەڵام سەیر ئەوەبوو هیچ یانەیەک بیری لەوە نەکردەوە ئەو شتە بقۆزێتەوە و گرێبەست پێشکەش بکات، ئەوان هیچیان لەو باوەڕە نەبوون کە من تەنانەت بیریش لە ڕۆیشتن لە بارسا بکەمەوە.

دوای ئەوە بڕیاری ئەوەم دا بمێنمەوە، یەکەم هۆکار لەبەر خۆشەویستی زۆرم بۆ یانەکەم شێوازی پەیوەندی من بە یانەی بارسێلۆنا، هەروەها دووەم هۆکاریش لەبەر ئەوەی خاندەوادەکەم و منداڵەکان لە ژیانی ئێرە ڕاهاتبوون و نەدەکرا لەو شوێنە بڕۆم کە ئەوان تێیدا ئاسوودەن، هەروەها لە بەر هاوڕێیانم، من پەیوەندییەکی تایبەتم بەو شارە هەیە.

Back to top button