لە هەرێمی کوردستان گەرما 12 پلە نزمدەبێتەوە

هەرچەندە لە کۆتاییەکانی مانگی ئایارداین، بەڵام هاتنی بارستە هەوایەکی فێنك پلەی گەرمای نزمکردووەتەوە، بەجۆرێك نزمترین پلەی گەرما لە هەندێک ناوچەی شاخاوی دەگاتە خوار 10 پلەی ژێر سفری سیلیزی.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان پلەکانی گەرمای بە نزیکەی 11 تاوەکو 12 پلە نزم کردەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سەنتەری پارێزگاکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەروەها دەڵێ “لە 15 پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەم فێنکییە بەو زووانە کۆتایی دێت، چونکە کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکە سبەی کۆتایی دێت و رۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

Back to top button