مستەفا كازمی و ڤلادمیر پوتن ڕەوشی سوریا و داهاتووی ڕێكخراوی ئۆپیك تاوتوێ دەكەن
مستەفا كازمی و ڤلادمیر پوتن ڕەوشی سوریا و كارەكانی داهاتووی ڕێكخراوی ئۆپیك تاوتوێ دەكەن.
كۆشكی سەرۆكایەتی ڕووسیا (كرملن) ڕایگەیاند، ڤلادمیر پوتن سەرۆكی ڕووسیا لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیان لە پابەندبوون بە بڕیارەكانی ئۆپیك پلەس كردووەتەوە كە بڕیارە ئەندامانی ئەو ڕێكخراوە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا ڕۆژانە ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوت كەم بكەنەوە، ئاماژەیان بەوەشكردووە، پێویستە كار بكرێت بە مەبەستی دووبارە گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ نرخی نەوت.
ئاماژە بەوەشكراوە، كازمی و پوتن جەختیان لە سەقامگیری ئاسایشی سوریا و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی ڕووسیا و عێراق كردووەتەوە.