یانه‌ی هه‌ولێر دڵنیایی ده‌داته‌ هه‌وادارانی

خواكوڕك

رۆژی هه‌ینی 16/12/2016 له‌خولی نایابی عێراقی هه‌ر دوو یانه‌ی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف له‌ یاریگای نه‌جه‌ف رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌، دواتر یانه‌ی هه‌ولێر و زاخۆ راگه‌یانراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌، و كشانه‌وه‌یان له‌ خولی عێراقی راگه‌یاند.

له‌مباره‌وه‌ یانەی هەولێر مانگی رابردوو بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی دەستەی كارگێری یانەكە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و داواكارییەكی ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كرد، بەفەرمی داوای دواخستنی یارییەكانی یانەی هەولێر لە خولی عێراق بكرێت تا كۆتایی هاتنی قۆناغی یەكەمی خولەكە.

له‌ ئێستاشدا هاندەرانی ئەو یانەیە دڵگرانن بەو بارۆدۆخەی بەسەر یانەکەیاندا هاتووە و هاندەرانی یانه‌كه‌ ترسی دابەزینی تیپەکەیان بۆ ریزی یانە پلەیەکەکانی عێراق هه‌یه‌، و سەرۆکی یانەکەش دڵنیایی دەدات کە یانەکەی بۆ خولی پلە یەک دانابەزێت.

به‌هۆی وه‌ستانی رکابەرییەکانی وەرزیی ئەمساڵی یانه‌ی هەولێر، وایکرد ژمارەیەک لە ئەستێرەکانی پەیوەندیی بکەن بە یانەکانی شاری بەغدا و باشووری عێراق، ئەمەش بووەتە خەمێکی گەورە لای هەوادارانی یانەکە.

سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش، مژدەیەکی گەورەی پێ بوو، ئەو دڵنیایی دایە تیپەکەی و هاندەرانیان کە یەکێتی تۆپی پێی عێراق ناتوانێت سزایان بدات و دانابەزن بۆ ریزی یانە پلەیەکەکان.

Back to top button