رواندز: شوانكارەیەك لە چیای هەندرێن گیانی لەدەست دا
مێرمنداڵێكی دانیشتووی گوندێكی سنووری قەزای رواندز، بەهۆی بەركەوتنی بەردێك بە سەری گیانی لەدەست دا و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كرا.
شەوی ۲٦/۲٥ ـ ٥ ـ۲۰۲۰ ئاگەدارکراین کەوا شوانکارێکی بەناوی (ب . م . ش) تەمەن 13ساڵانە قوتابی پۆلی ٦ی بنهڕتیيه خەڵکی گوندی وارەکەونی سەر بەقەزای ڕواندزە، لەگەل مامی دابووە لەچیای هەندرێن . بەهۆی جموجۆلی ئاژەلان بوەتە هۆی هاتنە خوارەوەی چەند بەردێک لەشاخ وە یەکێک لەبەردەکان بەر سەری ناوبراو کەوتوە وبۆتە هۆی گیان لەدەست دانی ناوبراو.
بنکەی بەرگری شارستانی رواندوز بەسەرپەرشتی رائد ئاری جانگیر و بەهاوکاری کەس وکار وهاولاتیانی خوبەخش گەیشتنە شوێنی رووداو وپاش نزیکەی ۳ کاتژمێر لەگەران بەدوای تەرمی ناوبراو توانرا تەرمی ناوبراو بدۆزنەوە و رەوانەی پزیشکی دادی لە سۆران بکەن بۆ زانینی هۆی راستەقینەی مردنی ناوبراو.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران