له داقووق دوو گه‌نجی كورد رفێندران
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، درەنگانی شەوی ڕابردوو له گوندی یەنگیجەی سه‌ر به قه‌زای داقوق دوو گه‌نجی كورد به ناوه‌كانی نه‌به‌ز مۆفه‌ق و عیسا ته‌ها كه دانیشتوی گوندی ئهنگیجهن له سنوری شارۆچكه‌ی داقوق و پاسه‌وانی بیره نهوتیهكانن ، له‌شه‌وی ڕابردووه‌وه هه‌ردووكیان ڕفێنراون و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نوسیان دیار نییه.
لای خۆشیه‌وه، هیوا ره‌شید، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی داقوقی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند، ئه‌وگه‌نجانه كوردن و له پشتی داقوقه‌وه رفێنراون، نه‌زانراوه كێ رفاندونی به‌ڵام به هه‌ردووكیانه‌وه یه‌ك چه‌كیان پێ بووه، ئه‌و شوێنه‌ی گه‌نجه‌كانی لێ رفێنراوه باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی لێیه.
گوتیشی: ئەو دوو گجە پاسەوانی بیرە نەوتەكانی “زەنبور”ن و نەزانراوە بۆ كوێ رفێندراون.