وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران به‌ره‌و ئالۆز بوون ده‌چێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ژان ئێف لۆردیان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه پهیوندیهكانمان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران به‌ره‌و ئالۆز بوون ده‌چێت، دوای ئه‌وه‌ی كه ئێران ئهكادیمهكی به‌ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسی ده‌ستگیركرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند كه ئه‌و بڕیاره‌ی له دژی ئه‌كادیمیه ئێرانیهكه دراوه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دروستی نیه به‌لكو بڕیارێكی سیاسی له دژ دراوه بۆیه داوا له به‌رپرسانی ئێران ده‌كه‌ین به زووترن كات و به بێ دواكه‌وتن فاریبا عادلخا كه هاووڵاتیه‌كی فه‌ره‌نسیه ئازاد بكات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند ئه‌وبڕیاره‌ی به‌رپرسانی ئێران په‌یوندیه‌كانی نێوان پاریس و تاران به‌ره‌و ئالۆزی ده‌بات.
جێی باسه ئێران به‌تۆمه‌تی كاركردن له دژ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ریبا عادلخای به شه‌ش ساڵ سزا دا كه له ئێستادا ماوه‌ی ساڵێكه له زیندانه‌كانی ئێران.