ئوسترالیا ڤاكسینێكی كاریگه‌ر دژ به كۆرۆنا تاقیده‌كاته‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌توانراوه چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزرێته‌وه به‌ڵام هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دۆینه‌وه‌ی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا و له‌م چوارچێوه‌یه‌ش سه‌نته‌ری ماته‌ر هێڵث سێرڤسز بۆ توێژینه‌وه‌ی پزیشكی رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 173 خۆبه‌خش كه ته‌مه‌نیان له نێوانی 18بۆ 59 ساڵ بووه به‌شداریان له پڕۆسه‌كانی تێستكردنی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای covid 19 كردووه .
سه‌نته‌ره‌كه راشیگه‌یاندووه كه تێسته‌كه له ژێر چاودێری كۆمپانیای نۆڤاڤاكسی ئه‌مریكی ته‌كنه‌لۆجیای بایلۆجی ئه‌نجامده‌درێت كه ڤاكسینی ( NVN-COV2373) داهێناوه.
سهرنتهرهكه راشیگه‌یاندووه كه تێسته‌كان له میلبۆرن كراوه و دواتر له بریسبان تێسته‌كان به‌رده‌وام ده‌بن ئه‌مڕۆ ده‌ست به تاقیكردنه‌وه‌كه كراوه.