رێكاره یاساییه‌كان دژ به سۆران عومه‌ر ده‌ستی پێكرد
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر داوای دادگا پارێزبه‌ندی یاسایی له سه‌ر سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵگرت، ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر بە سۆران عومەر دەستی پێکردەوە.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك بنكه‌ی پۆلیسی خانه‌قا نوسراوێكی ئاراستەی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێری کردووە و تێیدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە سۆران عومەر بەپێی ماددە ٤٣٣ی یاسای سزادانی عێراقی لەگەڵ نووسراوی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندیی سەر سۆران عومەری ناردووە.
هه‌روه‌ها له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه كه دادوه‌ری لێنهوهی هه‌ولێر له 14ی ئایاری 2020ـی فەرمانی داوە سۆران عومەر لەبەردەم دادگا ئامادە بێت بە شێوەی (استقدام) و لێکۆڵینەوەکانیش تەواو بکرێن.
ماددە ٤٣٣ی یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە خستنەپاڵی واقیعەیەکە بۆ کەسێکی دیکە بە ئاشکرا، سزاکەشی بە گوێرەی ئەو ماددەیە، یان حەپسکردنە (لە ٢٤ کاتژمێر تا زیاتر نەبێت لە پێنج ساڵ) یانیش غەرامەیە.