ركابه‌ره‌كه‌ی ئه‌ردۆگان دژ به دانانی قه‌یوم له شوێنی سه‌رۆك شاره‌وانیه كورده‌كانی باكوری كوردستان هاته‌ده‌نگ
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو حكومه‌تی توركیا به سه‌ركردایه‌تی ئاكپارتی كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له باكوری كوردستان ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك شاره‌وانی كورد كه له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په ده‌رچوو بوون له كاره‌كانیانی دوورخستنه‌وه قه‌یومی له شوێن دانان ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه.
له چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عەلی باباجان كه به ركابه‌ری سه‌ر سه‌ختی ئه‌ردۆگان هه‌ژمارده‌كرێت رایگه‌یاندووه كه لەدژی قەیوومدانانە بۆ سەرۆك شارەوانییەكانی هەدەپهو، دەڵێت مادام دووریان دەخەیتەوە، كەوایە بۆچی هەڵبژاردن دەكرێت؟
عوله باباجان سەرۆكی پارتی (دەوا) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی دا، ئەو سەرۆك شارەوانییانە دەنگی سەدان و هەزاران هاووڵاتیان بەدەست هێناوە، بەڵام كاتێك لە سەرۆك شارەوانی دووریان دەخەیتەوە، كەواتە ئیرادەی دەنگدەرت بە هیچ حیساب كرد.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “پێویستە لەڕێگەی یاسا و لەڕێگەی دادگاوە سەرۆك شارەوانی دوور بخرێتەوە، واتە ئەگەر هەر تۆمەتێكی دەدرێتە پاڵ، پێویستە لەڕێگەی دادگاوە بێت نەك حكوومەت، بۆیە ئەوەی ئێستا دەكرێت شتێكی نایاساییە. مادام لە سەرۆكی شارەوانی دووریان دەخەیتەوە، ئەی كەوایە بۆچی هەڵبژاردن دەكرێت؟ هەر لە سەرتاوە بڵێن هەڵبژاردن پێویست نییە و ده‌شلێت هەدەپە پارتێكی سیاسییە و بە گوێرەی یاسای پارتە سیاسییەكانی توركیا دروست بووە و هاتووەتە ناو هەڵبژاردن، ئیتر بۆچی سەرۆك شارەوانییەكانی دوور دەخەیتەوە و دەیانخەیتە زیندانەوە.