كه‌ركووك دوو تووشبوی دیكه‌ی كۆرنا چاكبوونه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كه‌ركووك تۆماركران له‌ ئێستادا رێژه‌ی تووشبوون له‌و شاره‌ كه‌می كردووه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركووكیش رایده‌گه‌یێنێت دوای چاكبوونه‌وه‌ی دوو تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ كه‌ركووك ته‌نها یه‌ك تووش بوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ماوه‌.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك له‌وباره‌یه‌وه ڕاگەیاند، لە كەركووك تا ئێستا 72 كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون کە 69 كەسیان چاك بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا ته‌نها یه‌ك نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركووك ماوه‌.

Back to top button