قایمقمامی هەولێر ئەمشەو کاتژمێر 12 قەدەغەی هاتووچۆ کۆتایی دێت
لەگەڵ نزیک بوونەی کۆتاهاتنی ماوەی ٧٢ کاتژمێری قەدەغەی هاتووچۆ نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر راگەیاند، لە ئەم شەو کاتژمێر 12، ژیان هاوشێوەی پێش جەژن ئاسایی دەبێتەوە و رێکارەکانی جەژن کۆتاییان دێت.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر گوتیشی داوا لە هاووڵاتیان دەکەین، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان ببن؛ هۆشداریش دەدات، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم لە قۆناغێکی نوێدایە و ئەگەر خەڵک پابەندی رێنماییەکان نەبێت، رەوشەکە خراپتر دەبێت.
قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر گوتیشی سوپاسی خەڵکی کرد کە بەشێوەیەکی زۆر باش پابەندی رێنماییەکان بوون.