والی عێراق كوژرا

 

موعتەز نومان جبوری سەركردەی دیاری داعش و لە ھەمانكات والی عێراق بە ھۆی بۆردومانی ھێزەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی كوژرا

 

جبوری یەكێك لە سەركردە دیار و مەترسیدارەكانی داعش لە نزیك دێرلزوور لە سوریا بە بۆردومانی فڕۆكە كوژرا

 

دەزگای ھەواڵگری عێراقی ڕایگەیاند كە جبوری بەردەوام لە سوریا و عێراق ھاتوچۆی كردووە دەستی سورە بە خوێنی ھاوڵاتیانی ھەردوو وڵات و بەردەوام بە شوێنیەوە بوون بەڵام سەرئەنجام بووە ئامانجی فڕۆكەیەكی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا

هەوڵەکە نوێ کراوەتەوە

Back to top button