لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ په‌یامێك ئه‌مساڵ ئاراسته‌ی قوتابیان ده‌كات

 

عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵالە پەرلەمانی کوردستان پەیامێک ئاراستەی قوتابیان دەکات و لە پەیامەکەیدا دەنووسێت  ، “وەك پێشتر بەڵێنمان پێتان دابوو ئەو بابەتانەی بە خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی خوێندراون، بە ھیچ شێوەیەك داخڵ نین بۆ تاقیکردنەوەکان.

 

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە هاوکات ئاماژە بەوە دەکات “لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستی رێگەمان پێنادات خوێندنی نێو کامپەس دەست پێ بکەینەوە و تاقیکردنەوەکانیش ئەستەمە ، بۆیە دەمانەوێت قوتابیان  دڵنیا بکەینەوە، کە لە ماوەی رابردوودا لە گەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پەیوەندی بەردەوام بووین بۆ چارەسەری دۆخەکە

 

لە کۆتاییدا وێرای سوپاسی خۆڕاگری مامۆستایان بۆ ئەرک و ماندووبوونیان بۆ دامەزراندنی سیستەمی ئەلەکترۆنی ڕاگەیاندراوە ، “دوای پێشنیار و ئاراستەکردنی  فەرمانی بەڕێز سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا باشترین بژاردە کە گونجاو بێت بۆ  بارودۆخی دەرونی و سایکۆلۆژیایی  و دۆخی ئابووی بنەماڵە بەڕێزەکانتان پێتانی  ڕادەگەیەنین

Back to top button