دەستەی گەشت و گوزار : قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شارو شارۆچکەکان هەڵدەگیرێت
نادر روستی وتەبێژی دەستەى گەشتوگوزاری هەرێم لە لێداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان گوتی قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هەڵدەگیرێت .
روستی ئاماژە بەوە دەکات ٢٧ی مانگ قەدەغەی هاتوچۆی مابەینی شارۆچکەکان ئاسایی دەبێتەوە و دۆخەکە وەک پێش جەژن دەبێت و شوێنەکانی گەشتیاریەکانیش بەڕووی هاوڵاتییان و گەشتیاراندا دەکرێنەوە
لە کۆتاییدا روولە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەڵێت هیوادارین بە ڕەچاو کردنی دۆخەکە رێنماییەکانی تەندروستی بە هەموو مەرجەکانەوە بەرێوە بەرن