تووشبوویەکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ، باس لە حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لە سلێمانی
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵ، دانیشتووی قەزای پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشی ھەبووە پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.
وەزارەتی تەندروستی
٢٦ ئایار ٢٠٢٠