ئەمساڵ پارتی کۆنگرەی 14 ی خۆی دەبەستێت
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، پارتی دیموکراتی کوردستان ، ئەمساڵ کۆنگرەی نوێ دەبەستێت و جیاوازتر لە پێشوو لە شارێکی تر لە جیا لە هەولێر و مەسیف کۆنگرەکەی بەڕێوە دەبات
سەچاوەیەک لە مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمبارەوە بۆ “دەزگای میدیایی خواکوڕک ئاشکرای دەکات ، ئەمساڵ پارتی کۆنگرەی 14 ی خۆی دەبەستێت ، وەک ئەو باسی دەکات جیاوازتر لە جاران کۆنگرەی 14 ی پارتی لە شاری دهۆک دەبەسترێت .
لە کۆتاییدا ئەو ئەندام مەکتەب سیاسییەی پارتی دەڵێت بۆ بەستی کۆنگرە پێشنیار بە سەرۆک بارزانی کراوە لە دهۆک بەرێوە بچێت و ئەویش ڕەزامەندی لە سەر دەربڕیوە