ئایە دەزانی گۆشتی سور ئەگەری توشبوون بە جەڵدەی مێشك زیاد دەکات

بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی کەلەلایەن چەند زانایەکەوە ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە زۆرخواردنی گۆشتی سوور  ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی نۆبەی مێشک ناسراو بە “جەڵدەی مێشک” زیاد دەکات.

لە توێژینەوەکەدا پشکین بۆ 11 هەزارکەس ئەنجامدراوە کە بۆماوەی 23 ساڵ چاودێری رەوشی تەندروستییان کراوە، لە کاتێکدا ئەو کەسانە تەمەنیان مام ناوەند بووە، دەرکەوتەووە ئەو کەسانەی بەڕێژەیەکی زۆر گۆشتی سووریان خواردووە، بەڕێژەی ٪47 زیاتر توشی نەخۆشی جەڵتەی مێشک بونەتەوە بەراورد بەو کەسانەی کەمتر گۆشتی سوریان خواردووە.

جەڵتەی مێشک بە دووەم هۆکاری گیان لەدەست دان دادەنرێت لە جیهاندا و لە هەر 13 چرکەیەکدا کەسێک لە جیهاندا دووچاری جەڵدەی مێشک دەبێت.

Back to top button