کارگێری یانه‌ی بارسێلۆنا دڵنیایە لە مانەوەی میسی

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە تاوەکو ئێستا گۆڵکارە مێژووییەکی بارسا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و ئەمەش هاندەرانی ئەو یانەیەی دڵگران کردووە و گومانی ئەوە دەکەن ئەو یاریزانە کۆتایی وەرزی داهاتوو یانەکەیان جێبێڵێت، بەڵام کارگێری بلاوگرانا هاندەرانی یانەکەیان دڵنیا دەکەنەوە لیۆ بە هیچ شێوەیەک بیر لە جێهێشتنی یانەکەیان ناکاتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە میسی نایەوێت پەلە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکات، بۆیە تاوەکو ئێستا هیچ قسەیەکی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نەکردووە.

Back to top button