دۆناڵد ترەمپ: لە چهند رۆژی داهاتوودا سزای چین دهدهین
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ گرتنەبەری رێوشوێن دژی چین بەهۆی هەوڵەکانی ئەو وڵاتەوە بۆ سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی چین بەسەر هۆنگ کۆنگدا، بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەسەر ڕێوشوێنەکان نەدا.
بەگوێرهی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا ئەمریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر چیندا بەهۆی کارەکانی ئەو وڵاتەوە لە هۆنگ کۆنگ، وتی، لە ئێستادا هیچ ناکەین، پێموایە زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت بەلاتانەوە، بەڵام ئەمڕۆ باسی لێوە ناکەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەواڵەکەتان پێدەگات، پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە، پێموایە شتێکی زۆر بەهێز دەبێت.