51 ساڵ بەسەر بە پارێزگابوونی دهۆکدا تێدەپەڕێت

رۆژی 27-5-2020، 51ساڵ بەسەر بە پارێزگابوونی دهۆک تێدەپەڕێت.
دهۆک، دەكەوێتە پانتایی نێوان زنجیرە چیاكانی شندۆخا لە باشوور و چیای سپی لە باكوور و چیای مام سین لە رۆژهەڵات. هاوسنوورە لە گەڵ باکووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، چەندان شوێنەوار و هەڵكۆڵدراوی لێیە. لە دهۆک چەندان سەنتەری رۆشنییریی و چەند زانکۆیەک هەن.

لە پارێزگای دهۆك حەوت قەزا هەن، کە بریتین لە قەزاکانی دهۆك، زاخۆ، ئاکرێ، ئامێدی، سێمێل، شێخان و بەردەڕەش.

ژمارەی دانیشتووانی دهۆک نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار کەسە. ئێستا بووەتە شوێن و پەناگەی هەزاران ئاوارەش، کە بەهۆی شەڕی و نەهامەتی پەنایان بۆ ئەو پارێزگایەی کوردستان بردووە.

لە ساڵی 1905 یەکەم قوتابخانە لە دهۆک کراوەیە، پێش ئەو کاتەش خوێندنی ئایینی لە مزگەوتەکاندا هەر هەبووە.

Back to top button