سعودیە لە رووداوێکی تەقەکردن ٩ کەس بوونە قوربانی

دوای ئەوەی ژمارەیەک کەس دەبێتە شەڕیان بەهۆی بەکارهێنانی چەک ٩ کەس بوونە قوربانی پۆلیس رایدەگەیێنێت چەند تۆمەتبارێک دەستگیر کران.

زەید محەممەد دەباش، گوتەبێژی پۆلیسی ناوچەی عەسیر، رایگەیاند “رۆژی سێشەممە، لایەنە ئەمنییەکان پەیوەندییان پێوەکرا و ئاگادارکرانەوە لە بوونی رووداوێکی تەقەکردن و کوژرانی چەند کەسێک لە پارێزگای ئەموا. لە ئەنجامی رووداوەکەدا شەش کەس کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون”.

هەروەها راشیگەیاندووە، دوای ئەوەی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، دەستیان بەسەر ئەو چەکانەدا گرتووە کە لە شەڕەکەدا بەکارهاتوون، ژمارەیەک تۆمەتباریشیان دەستگیرکردووە.

Back to top button