پارێزگاری هەولێر سەردانی سەرجەم حزبەکان دەکەین و پێشنیارەکانیان وەردەگرین
دوای ئەوەی ئەمڕۆ فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و شاندێکی یاوەری سەردانی مەلبەندی سێی یەکێتیان لە کەرکووک کرد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کپێویستە هەموو حزبەكان كار بۆ پێشخستنی هەولێر بكەن”
ئەمڕۆ چوارشەم، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان هاوكار بن و كێشەكان بەلاوە بنرێن بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بە هەولێر و دانیشتووانی بكرێت.
هەروەها فرسەت سۆفی رایگەیاند پاش تەواو کردنی سەردانەکانمان بۆ لای سەرجەم حزبەکان گفتوگۆ لەسەر داواكاری و پێشنیاری حزبەكان دەكەین بۆ ئیدارەدانی باشتر لە هەولێر
پارێزگاری هەولێر گوتی، ئێمە پێمان وایە پێویستە هەموومان بە یەك دەست خزمەت بە هاووڵاتییان بكەین، سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەین و گفتوگۆ لەسەر داواكاری و پێشنیاری حزبەكان دەكەین بۆ ئیدارەدانی باشتر لە هەولێر.
بڕیارە ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاری هەولێر سەردانی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان بكات.