یەكێتی:چاكسازی لە كوردستان كێشە مووچە بۆ لاینگرانی ئێمە دروست دەكات
لەچەند رۆژی رابردوو لە سۆسیاڵ میدیا ( پەیچەكانی سەر بە باڵە جیاوازەكانی ناو یەكێتی) بانگەشەی ئەوە دەكەن كە رێگانادەن چاكسازی بكرێت، چونكە ئەو چاكسازیە كێشە بۆ ئەوان دروست دەكات”.
ئەو پەیچانە كە سەر بە باڵی لاهور جەنگ و لایانەكانی تر ناو یەكێتین باس لەوە دەكەن ئەگەر چاكسازی بچێتە واری جێبەجێ كردن ئەوە بەشێكی زۆری لایانگرانی یەكێتی بێ مووچە دەكرێن”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، لە كوردستاندا 160 هەزار خانەنیشینی نایاسایی هەیە، 100 هەزاری هی یەكێتی نیشتمانیە و 60 هەزارەكەی تر هی پارتی و لایانەكانی تری كوردستانە، یەكێتی لەسەر برینی كۆی ئەو خانەنشینە نایاسایانە هەرەشە دەكات”.