دوو لیوای دیکەی پێشمەرگە لە لایەن هاوپەیمانانەوە پڕ چەک دەکرێن

 

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆك ئەركانی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەكان لە لێداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان باس لە هەولێکی نوێ و ئەرینی هاوپەیمانیان دەکات لە هەرێمی کوردستان

 

جێگری سەرۆك ئەركانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت لەماوەی ڕابردوودا هێزەكانی هاوپەیمانان دوو  لیوای (1 و 2)ی پێشمەرگەیان پڕچەك كرد و هاوکات  سەرجەم پێداویستییەكانی ئەو دوو لیوایەیان دابین كرد وابڕیاریشە ، كە دوو لیوای دیكەی هێزی پێشمەرگە ئامادە و پڕچەك بکرێن بۆ چەکی پێشکەوتووی ڕۆژ

 

هاوکات ماوی دوولیواکە ئاشکرا دەکات و دەڵێت هەردووک لیوای 14 و 16 پێشمەرگە پڕچەک دەکرێن ، بەڵام بەشێوەیەکی جیاوازتر لە پێشوو ، تائێستاش بەشیکی زۆر لە چەک و کەرەسە سەربازیانە گەیشتوونەتە وەزارەتی پێشمەرگە

Back to top button